دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی عێراق داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە، كە ئەو پارەیەی لەسەر بۆتە ماڵ و موڵكی گشتییە بگەڕیننەوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی كاردانەوەی یاسایی دەكرێنەوە، ئەمڕۆ بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەكانە و شێوازی گێرانەوەی ئەو پارە زۆرە بۆ سەندوقی حكومەت قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراوەتەوە، هەڕەشەكانی عەلی زەیدی لەسەر گەڕانەوەی پارەیەكی زۆر لە سەرۆكی یەكێتی، وایكردووە قوباد تاڵەبانی بەپەلە خۆی بگەیەنێتە بەغدا.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند ناوەند و چالاكانی كۆمةلگەی مەدەنی باس لەوە دەكەن، بەرپرسێكی باڵای سیاسیی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بۆیە بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ناوی بڵاو نەكرێتەوە، چەندان ملیار دینار بگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتیی عێراق.
لەم هەڵمەتەی گرتنی گەندەڵكاران لە عێراق زیاتر لە 48 كەس دەستگیر كراون و دەست بەسەر سەدان ملیار دینار و دۆلار و سیارەی گرانبەها داگیراوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
ئەو بڕە پارەیەی زۆرەی لە ژێر پەردەی پێداویستییەکانی سەرۆکایەتیدا لە بانکی ناوەندی وەرگیراوە لەلایەن:
١- شاناز ئیبراهیم، بە ناوی سەرۆکایەتی کۆمار: ٤٢١ ملیۆن دۆلار
٢- د.عیزەت سابر، بە ناوی بۆری غازی کۆرمۆر: ٩٦ ملیۆن دۆلار
٣- خالید شاوانی، بە ناوی زیندانیە سیاسیەکان: ٢٦٧ ملیۆن دۆلار
٤- دانا ئەسعەدی (نوێنەری قوباد تاڵەبانی).
































































