نووسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
لە زانستی پزیشکیی هاوچەرخ و فیزیۆلۆژیادا، جەستەی مرۆڤی ئەمڕۆ بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و سیستەمی خۆراکییەوە، ڕووبەڕووی فشارێکی زۆری مێتابۆلیزمی (Metabolic\ Stress) بووەتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بارگرانی (Overload) لەسەر ئەندامە سەرەکییەکانی پاڵاوتن و پاککردنەوەی ژەهرەکان (Detoxification\ Organs)، بەتایبەتی جگەر (Liver) و سپڵ (Spleen)، کە بەهۆی زۆریی ڕێژەی پاشماوەکانەوە زۆرجار توانای تەواوەتییان نامێنێت بۆ فڕێدانی سەرجەم پاشماوە کیمیاییەکان، ژەهر، تۆکسینەکان (Toxins)، و کانزا قورسەکان (Heavy\ Metals)، لەم ڕوانگەیەوە، پڕۆسەی کەڵەشاخ (Cupping\ Therapy) وەک سیستەمێکی پاڵفتەکردنی هاوکار و فلتەرێکی میکانیکی دەرەکی (External\ Mechanical\ Filter) بۆ جەستە
دادەنرێت. کەڵەشاخ بە میکانیزمێکی زانستی کاردەکات بۆ کێشان و کردنەدەرەوەی شلی نێوان شانەکان (Interstitial\ Fluid) و ئەو خڕۆکە تەمەن بەسەرچوو و پاشماوە مێتابۆلییانەی (Metabolic\ Wastes) کە لە ناو موولولەخوێنە وردەکان (Capillaries) و شانەکاندا نیشتوون و کەڵەکە بوون، بەمەش سوڕی خوێن چالاک دەکات و هاوسەنگیی فیزیۆلۆژی بۆ جەستە دەگەڕێنێتەوە.
١_ پێکهاتەی زانستی و کیمیایی خوێنی کەڵەشاخ، ئەو خوێنەی لە کەڵەشاخدا دەردێت، جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە لەگەڵ ئەو خوێنەی کە لە ناو خوێنهێنەرەکاندا (Veins) دەڕوات. ئەم خوێنە لە ڕوانگەی تاقیگەییەوە تێکەڵەیەکی چڕە لەم ماددانە :
خڕۆکە سوورە کۆن و شێواوەکان (Aged\ \&\ Deformed\ RBCs): ئەو خانانەی تەمەنیان بەسەرچووە، پەککەوتوون و لە ناو موولولە وردەکانی خوێندا گیریان خواردووە. بەشێکی زۆری ئەو ڕەنگە زۆر تۆخە و خەستییەی خوێنی کەڵەشاخ، هۆکارەکەی کۆبوونەوەی ئەم خانە نیشتووانەیە: ماددە قورسەکان و ژەهرە کانزاییەکان (Heavy\ Metals\ \&\ Toxins) کانزا قورسەکان و ژەهرە مەعدەنییەکان کە جەستە ناتوانێت بە ئاسانی سوودیان لێ ببینێت یان فڕێیان بداتە دەرەوە، پاشماوەکانی مێتابۆلیزم (Metabolic\ Wastes) وەک ترشی یۆریک (Uric\ Acid)، کۆلیستڕۆڵ، و چەورییە سیانییەکان (Triglycerides)، کە ڕێژەیان لەم خوێنەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە لە خوێنی ئاسایی ناو دەمارەکان، کۆمەڵەی بەرگری و دژەتەنەکان (Immunoglobulins) پاشماوەی سیستمە بەرگرییەکەی جەستە کە لە شوێنە سستەکاندا نیشتوون، وەک شلی نێوان شانەکان (Interstitial\ Fluid) ئەو شلەیەی لە دەوروبەری خانەکان و ماسولکەکاندا کەڵەکە دەبێت و بارگرانی بۆ سوڕی خوێنی ناوچەیی دروست دەکات.
٢_ هۆکاری نیشتنی پاشماوەکان(ژەهرەکان) لە نێوان مل، شان و پشتدا، ئەم ماددە قورس و ژەهراوی و ئیمیوونۆگلۆبینانە بە زۆری لەو ناوچانەی جەستەدا کۆدەبنەوە کە سوڕی خوێنیان کەمێک بۆ دەچێت و خاوترە و جوڵەیان کەمترە، وەک ناوچەی نێوان (شان، مل، و پشت). کەڵەکەبوونی ئەم ماددە قورسانە لەم شوێنانەدا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک: هەستکردن بە قورسیی گشتی لەش (Body\ Heaviness)، ئازاری بەردەوامی پشت، شان و مل (Chronic\ Musculoskeletal\ Pain). سەرئێشە، بێتاقەتی، خەواڵوویی و سستبوونی وزەی جەستە (Lethargy\ \&\ Fatigue).
٣_ شیکاری فیزیۆلۆژی بۆ مەیینی خوێنی کەڵەشاخ (Coagulation)، ئەو شێوە جەلاتینی و چڕەی خوێنەکە لە کاتی کەڵەشاخدا، نیشانەی ڕوودانی خێرای پڕۆسەی مەیینە (Coagulation). کاتێک خوێنەکە لە ژێر کوپی کەڵەشاخدا کۆدەبێتەوە و بەر هەوا دەکەوێت، پڕۆتینی فایبرینۆجین دەگۆڕێت بۆ تۆڕی فایبرینی چڕ. ئەم تۆڕە تەواوی خڕۆکە پیرو سستەکان، ژەهرە کانزاییەکان و پاشماوە کۆبۆوەکانی ناوچەکە لە خۆیدا قەتیس دەکات و بە شێوازێکی نیمچە ڕەق لە جەستەی دەکاتە دەرەوە.
بۆیە ئەمڕۆ لە جیهاندا، کەڵەشاخ لە زانستی پزیشکیی هاوچەرخدا وەک چارەسەرێکی زانستی دانی پێدانراوە؛ لە ئەورووپا و وڵاتانی پێشکەوتوودا لە ژێر ناوی (Cupping\ Therapy) سەنتەری ئەکادیمی و ئامێری تایبەتی بۆ تەرخانکراوە. ئەم پڕۆسەیە لۆد (بارگرانی و فشار) لەسەر سوڕی خوێن و فلتەرەکانی ناوەوەی جەستە کەم دەکاتەوە، کۆئەندامی بەرگری چالاک و بەهێز دەکات، و بە شێوازێکی فیزیۆلۆژی و تەندروستییەکی باشتر بە جەستە دەبەخشێتەوە.

































































