مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هۆشدارییەكی توند بە ئێران دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لە پێشێلكردنی ئاگربەست، ناچار دەبین كارە لەشكرییەی دەستمان پێ كرد تەواوی بكەین.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە پۆستێكی لە سەر تورپ سۆشیاڵ نووسیویەتی “فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بۆردوومانی شوێنەكانی هەڵگرتنی مووشەك و درۆن و ڕادارەكانی ئێرانی لە كەنار ئاوەكان كرد.”
دەشڵێت “ڕەنگە ساتێك بێت چیتر نەتوانین پشوو درێژ بین و ناچار بكرێین ئەو كارە لەشكرییەی بە سەركەوتوویی دەستمانپێكرد تەواوی بكەین. ئەگەر بێت و ئەو ڕوو بدات، ئەوا كۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نابێت.”

































































