مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، كەمێك پێش ئێستا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێكی سیاسی ۆ دیپلۆماسی ئێران تارانیان بەرەو بەغدا بەجێهێشت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.
بە گوێڕەی سەرچاوە میدیاكانی عێراقیی “گفتوگۆكان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاروباری ئێستای نێودەوڵەتی دەبێت.”
بەپێی میدیای ئێرانی “عێراقچی سەرپەرشتی ئامادەكارییەكانی مەراسیمی پرسەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری كۆچكردووی ئێرانیش دەكات كە بڕیارە لە شوێنە پیرۆزەكانی عێراق بەڕێوە بچێت.”


































































