زاری كرمانجی-ڕواندز
لە رێگەی بەڵێندەرایەتی لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند شەقامێكی سەنتەری قەزای رواندز و گوندەكانی كۆنكرێت و قیڕ دەكرێن.
ئەحمەد قادرەسۆر، قائیمقامی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی گووت ” رۆژی 18-12-2022 لە سەردانێكی مەیدانیدا پڕۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی سەرەكیمان لە سەنتەری قەزای رواندز بەسەر كردەوە، ئامانجی سەردانەكەمان بەمەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی، سەرپەرشتیار و ئەندازیارانمان راسپارد، كە پێویستە پڕۆژەكە لە ماوەی یاسایی خۆی، بە لەبەرچاو گرتنی كەش و هەوا و بەكوالیتی بەرز ئەنجامبدرێت”.
گووتیشی: ” ئەم پڕۆژەیە لە قیڕتاوكردنی شەقامەكانی سەنتەری قەزا و رێگای پیرسوان و كونكرێت كردنی كۆڵانەكانی گوندی بێخاڵ پێك دێت، بە گوژمەی چوار سەد و یەك ملیون دینار، لەسەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن بەڵێندەر جێبەجێ دەكرێت.