زاری کرمانجی – سۆران:
د. کامەران مەلا محەمەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانەکانمان بۆ کەمکردنەوەی پالەپەستۆی سەر نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران و بەهێزکردنی ڕۆڵی بنکە تەندروستییەکان، لە مەودوا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بنکەی تەندروستی هەرێم دەست بە چارەسەری نەخۆشان دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، دەڵێت:” ئامانجی ئێمە ئەوەیە خزمەتگوزارییە تەندروستییە تایبەتەکان لە بنکە تەندروستییەکانیش بەردەست بن، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە ئاسانی خزمەت وەربگرن و هەروەها پالەپەستۆی سەر نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاریش کەم بکرێتەوە.
د. کامەران شێروانی هێمای بەوەدا کە هاوڵاتیانی شاری سۆران دەتوانن لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە سەردانی بنکەی تەندروستی هەرێم بکەن و سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری وەربگرن”.

































































