زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی ڕۆژانە ئۆتۆمبێلی غازی حكوومی بەناو گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری سۆران و دەورووبەری دەسوڕێتەوە، نرخی هەر بوتلێك غاز بە 8500 دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت.
لەلایەكی دیكەوە خدر جەلال خاوەن كارگەی غازی بازرگانی لە سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “لە ئێستادا نرخی بوتلێك غازی بازرگانی 10 هەزار دینارە پێشبینی ئەوەش دەكەین نرخەكەی زیاتر داببەزێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بەهۆی شەڕی ئەمریكا و ئێران و ئیسڕائیل، نرخی بوتلێك غاز بۆ سەرووی 30 هەزار دینار بەرزببووەوە.


































































