زاری كرمانجی-رواندز:
بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتیییەكی دانیشتووی قەزای ڕواندز زیانی زۆری ماددی بەر خاوەنەكەی كەوت.
موقەدەم بەیار محیەدین، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگادار كراینەوە بە ڕووداوێكی ئاگر كەتنەوە لەماڵی هاووڵاتییەكی قەزای ڕواندز، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانیی ڕواندز گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد”.
ئاشكراشی كرد: ” لەم رووداوە تەنها زیانی ماددی لێكەوتۆتەوەو زیانی گیانی نەبووە، بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی، هۆكاری ئاگرەكە لە مۆلیدەی كارەبا بووە، لەكاتی گواستنەوەی گازوایل.