مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔹 ئەمەریكا و ئیسرائیل و لوبنان، واژۆكردنی ڕێككەوتنێكیان ڕاگەیاند بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگ و ململانێیەی چەند ساڵێكە باشووری لوبنانی گرتوەتەوە.
🔹 ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە مەراسیمی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەكەدا گوتی “ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی.”
🔹 جەختی لەوەش كردەوە بۆ “ئاشتی و خۆشگوزەرانی” هاووڵاتییانی هەر دوو وڵات، دەبێت ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ ببێت .
▪️ تا ئێستا وردەكاری ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامەكە بڵاو نەكراوەتەوە.


































































