زاری كرمانجی
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی تەمموز، دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
🔹چەند نەخشەیەک ئاماژە بەوەدەکەن، پلەی گەرما لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە ئاستی ئاساییدا دەبێت.
🔹 چەند نەخشەیەکی دیکەش ئەوە دەخەنەڕوو، هەندێک ڕۆژ شەپۆلی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما دەچێتە سەروو ئاستی ئاسایی و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو, شەپۆلی گەرما بەهێزتر دەبێت.
🔹لە مانگی تەمموز یان ئاب، ئەگەرێکی کراوە هەیە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ڕیکۆردی نوێ لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تۆماربکرێت، هەروەها هاوینی ئەمساڵ باران دەبارێت.

































































