مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەكەی ڤەنزوێلا ڕێژەی گیانلەدەستدان نزیك بوویتەوە لە هەزار كەس، بە دەیان هەزار كەسیش تا ئێستا بێ سەرووشووێنن.
ڕۆژی چوارشەممە، دوو بوومەلەرزەی بەهێز كە گوڕەكانییان 7.2 و 7.5 پلەی ڕێختەر بوو وڵاتی ڤەنزوێلای هەژاند، بەم هۆیەشەوە نزیكەی هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش تا ئێستا بێ سەرووشوێن بوون و چارەنووسیان دیار نییە.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڕێژەی گیانلەدەستدان ئێستا گەیشتووتە 920 كەس و بە ئەگەری زۆرەوە ژمارەكە زیاد دەكات.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە بە لایەنی كەمەوە لە 17 وڵاتەوە تیمی تایبەتمەند گەیشتوون بە وڵاتەكە، تا هاریكاری ڕزگاربووان بكەن كە تا ئێستا لە ژێر پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەكان ماون .
































































