زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگهیاند ” نزیکەی چوار ملیۆن و 100 هەزار تۆن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.”
ئاماژهی بهوهشكردووه “ئەو بڕە گەنمەی تاوەکو دوێنێ لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە 154 هەزار تۆن بووە و نزیکەی 250 هەزار تۆنی دیکەش ماوە وەربگیرێ.”
ئهوهشی ڕوونكردۆوهتهوه، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە زۆربەی پارێزگاکان داخراوە، بەڵام سایلۆکان لە پێنج پارێزگا هێشتا بەردەوامن لە وەرگرتنی بەرهەم، ئەوانیش هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و نەینەوان.


































































