مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمەریكا و ئیسرائیل و لوبنان، واژۆكردنی ڕێككەوتنێكیان ڕاگەیاند بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگ و ململانێیەی چەند ساڵێكە باشووری لوبنانی گرتوەتەوە.
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە مەراسیمی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەكەدا گوتی “ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی.”
جەختی لەوەش كردەوە بۆ “ئاشتی و خۆشگوزەرانی” هاووڵاتییانی هەر دوو وڵات، دەبێت ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ ببێت .
تا ئێستا وردەكاری ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامەكە بڵاو نەكراوەتەوە.


































































