سۆران سرێشمەیی_خەلیفان :
دوای خاوێنكردنەوەی شۆستە و لێواری ڕێگای كۆنی ( خەلیفان – سرێشمە ) لە لایەن تیمی تایبەتی شارەوانی خەلیفان. سەرۆكایەتی شارەوانی خەلیفان داوا لە شۆفێرانی قەلاب و بار هەڵگرەكان دەكات كە هەوڵ نەدەن خۆڵ و پاشماوەی خانووە خراپكراوەكان جارێكی تر لە لێوار و شۆستەی ڕێگاكان فڕێ بدەن.
له ئاگاداركردنهوهكهى شارهوانى ئهوهش هاتووه گەر هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە، بە گوێڕەی یاسا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و داوا لە هاووڵاتییانش دەكەن لە هەر ئەگەرێكی لەو جۆرە، بە زوویی پەیوەندی بە سەرۆكایەتی شارەوانی بكەن وەیان ژمارە ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار لای خۆیان تۆمار بكەن تا بتوانرێت ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكرێت و شۆفێرەكانیش سزا بدرێن.”