مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هێرشێكی چەكداری گرووپێكی نەناسراو، بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 3 چەكداری هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون و 5 ی دیكەش بریندار بوون .
بە گوێڕەی زانیارییە میدیایییەكان “كۆمەڵێك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان و دواتر لە شوێنی ڕووداوەكە دوور كەوتوونەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشكنین كردووە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرەكان.”
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شاری بانە ڕاگەیاند “باری تەندروستیی هەندێك لە بریندارەكان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر دەكات.”
بە فەرمی تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێك بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكەش وردەكاری زیاتریان دەربارەی جۆری هێرشەكە و ناسنامەی كوژراوەكان ئاشكرا نەكردووە .


































































