ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
شەپۆلێکی گەرما کە ڕۆژئاوای ئەوروپای گرتووەتەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بێ وێنە، فەرەنسا گەرمترین ڕۆژی تۆمار کرد، هەروەها بەریتانیا گەرماییەکی پێوانەیی بۆ مانگی حوزەیرانی تۆمار کرد و ئیسپانیاش گەیشتە بەرزترین تێکڕای گەرما کە لە ساڵی ١٩٥٠ ەوە ئەو گەرمایە ڕووی تێ نەکردووە
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی :BBC دەیان ملیۆن کەس لەگەڵ پلەکانی گەرمادا دەجەنگن، کە لە پاریس نزیکەی 41 پلەی سەدی بووە و بووەتە هۆی ئاگادارکردنەوەی گەرمای سوور لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
پێوەرەکانی پلەی گەرمی لە فەرەنسا – کە تێکڕای پلەی گەرمی شەو و ڕۆژ لە دەیان شوێن گەیشتە ٣٠ پلەی سەدی، کە گەرمترین ڕۆژە بووە.
زیاتر لە نیوەی وڵات لەژێر هۆشداریی گەرمای سووردا ماوەتەوە و دەیان هەزار ماڵ لە ڕۆژئاوا بێ کارەبان هەروەها چەندین خوێندنگە و باخچەی ساوایان بە شێوەیەکی کاتی قەپات کراون و خەڵکی بۆ کاری زۆر گرینگ نەبێت لەماڵ ناچنە دەر.


































































