ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
زانایان هۆشداری دەدەن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەتوانێت تەندروستی درێژخایەنی مرۆڤەکان بخاتە مەترسییەوە، بە وەستاندنی وەرزشکردنیان.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : bbc چالاک مانەوە لە کەشوهەوای گەرمدا دەتوانێت چالاکی بە لەشت ببەخشێت، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە یاریزانانی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک زیادەیان پێدەدرێت، هەروەها ئاودان لە ٢٢ خولەکدا لە هەر گێمی یەکەمدا دەستپێدەکات بۆ یاریزانان لەبەر گەرمای زۆر. لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تۆمارکراو پێدەچێت کاتێکی سەخت بێت بۆ وەرزشکردن.
ڕاهێنان کردن یان یاری تۆپی پێ لە گەرمای زۆردا نەک هەر ناڕەحەتە بەڵکو مەترسیدارە، ئەمەش مەترسی لەسەر تەندروستیمان دروست دەکات.
کریستیان گارسیا-ویتولسکی، پسپۆڕی پەتاکانی شێوازی ژیانی ژینگەیی لە زانکۆی پاپای کاسۆلیکی ئەرجەنتین دەڵێت: “ڕۆیشتن بە پێ، پاسکیلسواری، وەرزشکردن لە دەرەوە و تەنانەت ڕۆتینەکانی ڕۆژانەی وەک هاتووچۆکردن بە پێ زیاتر لە ڕووی جەستەییەوە زەحمەت دەبن و کەمتر ئاسوودە دەبن کاتێک پلەی گەرما بەرزە”، هەر جارێک هەست بە گەرمییەکی زۆر بکەین بۆ وەرزشکردن لە دەرەوە چالاکیی جەستەییمان کەم بکەینەوە، مەترسییە تەندروستییە درێژخایەنەکان لە جەستەمان زیاد دەبن.


































































