لەسەر ڕێگەی سلێمانی – تاسڵوجە بارهەڵگرێک بەسەر فیتهرێكدا کەوت و گیانی سپارد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی حوزەیرانی 2026، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان (سلێمانی – تاسڵوجە)، فیتهرێك لە کاتی چاککردنی بارههڵگرێكدا بەهۆی خلیسکانی لەناکاوی بارهەڵگرەکە و کەوتنی بەسەریدا، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
پاش ڕووداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی و بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.
هاوکات تەرمی کۆچکردووەکە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.


































































