مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراێكدا هۆشدارییەكی توند دەداتە ئەو كەشتییە بازرگانی و نەوتییانەی كە لە گەرووی هورمز بێ هەماهەنگی ئەوان تێپەڕ دەبن، ڕایدەگەیەنێت “كردنەوەی هەر ڕێڕەوێكی نوێ لە گەرووی هورمز بێ هەماهەنگی ئەوان، جێگەی قبووڵ نییە و دەرەنجامی خراپی دەبێت.”
سوپای پاسداران دەشڵێت “هەر كەشتییەك بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیت، دەبێت ئەو ڕێڕەوانە بەكار بهێنێت كە هێزە دەریایییەكانی ئێران دیارییان كردووە و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی توند دەبنەوە.”

































































