ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ڕەنگە هاندەرانی تۆپی پێ سەرنجی پێڵاوە پەمەییەکانی مۆندیالی دابێت بۆچی یاریزانانی مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٦ هەموویان یەک جۆر پێڵاویان لەبەرە
ئەم ڕەنگە تەنها لە یەک تیم یان یەک برانددا سنووردار نەکراوە بەڵکو یاریزانانی وڵاتانی جیاواز، تەنانەت ئەوانەی کە کۆمپانیاکانی پێڵاوی کێبڕکێکار سپۆنسەریان کردووە، هەمان پێڵاوی هاوشێوەی پەمەییان لەبەردایە. ئەمە ڕێکەوتێکی هەڕەمەکی نییە, بەڵکو ستراتیژییەکی بە ئەنقەستە کە هەموو براندە وەرزشییە گەورەکان بەکاریدەهێنن.
بۆچی پەمەیی؟
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : dogonews نایک و ئەدیداس و پوما چەند ساڵێک پێش پاڵەوانێتییەکە دەستیان بە دیزاینکردنی پێڵاوەکانی مۆندیال کرد. لەو کاتەدا پێشبینیکەرانی ڕەوت پێشبینیان دەکرد ڕەنگی پەمەیی گەشاوە بە “Electric Fuchsia ” ناسراوە، یەکێکە لە ڕەنگە بەناوبانگەکانی هاوینی ٢٠٢٦.
ئەم ڕەنگە سەرنجڕاکێشە کۆنتراستێکی بەهێز لە بەرامبەر چیمەنی سەوزدا دروست دەکات، ئەمەش وا دەکات پێڵاوەکان بە ئاسانی لە تەلەفزیۆن و لە یاریگاکاندا ببینرێن، لە ئەنجامدا هەر سێ کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕەنگی پەمەیییان بۆ پاڵەوانێتییەکە دانا.
































































