ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕۆژی چوارشەممە، کەناری باکووری ڤەنزوێلا، شاهیدی دوو بوومەلەرزەی بەهێز بوو کە تەنها 40 چرکە جیاوازییان لەنێواندا هەبوو. ئەم ڕووداوە بە گەورەترین بوومەلەرزە لە زیاتر لە سەدەیەکدا دادەنرێت کە ئەو وڵاتەی هەژاندووە. به گوێرەی داتاکانی سی ئێن ئێن، زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەست داوە و 700 کەسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی سی ئێن ئێن، زیاتر لە دوو دەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە، چونکە هێشتا قەبارەی تەواوی زیانەکان ئاشکرا نەبووە. هەرچەندە وا مەزندە دەکرێت سەدان کەس بریندار بووبن و 30 کەسیش مردوون.
یەکەم بوومەلەرزە بە هێزی 7.2 پلەی ڕیختەر لە نزیکی شاری سان فیلیپ، پایتەختی ویلایەتی یاراکوی، ڕوویدا. تەنها 40 چرکە دوای ئەوەش، بوومەلەرزەیەکی توندتر بە هێزی 7.5 پلەی ڕیختەر نزیکەی 23 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری یومارە تۆمار کرا.
ناوچەی یومارە یەکێکە لە گرنگترین ناوچەکانی پیشەسازی نەوتی ڤەنزوێلا و چەند پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی لێ هەڵکەوتووە، بۆیە وڵاتەکە نیگەرانن لەو زیانانەی بە ژێرخانە ئابوورییەکانی ئەو ناوچەیە کەوتوون.


































































