سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كرد: تا ئێستا سامانی گەندەڵی دەستبەسەرگیراوی عەدنان الجمیلی، نزیك بووتەوە لە ٢٠٠ ملیار دینار كە ئەم رەقەمە لە هەڵكشاندایە،
ئەمە لە كاتێكدایە عێراق هەزاران پلە باڵاتری وەك عەدنانی هەیە جگە لە وەزیر و سەرۆكوەزیرانەكان.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: جا ئەگەر وای دابنێین كە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوو هەر پلەباڵایەك بە ٣ ساڵ تەنیا ١٠%ی عەدنان الجمیلی گەندەڵی كردبێت، هەم بۆت دەردەكەوێت ڕێژە و قەبارەی گەندەڵی لە عێراق چەندە، هەمیش دەردەكەوێت كە داهاتی زەبەلاحی نەوتی عێراق چی لێهاتووە.

































































