مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هەر یەك لە ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی بەشدارییان كردووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكەیان بەشداربوون و دەشڵێت “ئەمینداری گشتیی ناتۆ، ناوی ئیتاڵیا و ڕۆمانیای هێنا وەك ئەو وڵاتانەی كە بەشداربوون لە هێرشكردنە سەر ئێران.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە هاتووە “پێویستە ئەو دوو وڵاتە ڕوونی بكەنەوە بۆ چی هاودەستییان لە تاوانەكان دژی گەلەكەمان هەڵبژاردووە .”

































































