وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی ناتۆ دانی بە بەشداربوونی ڕاستەوخۆی ناتۆدا ناوە لە دوایین شەڕی دژی تاران، و جەختی کردەوە کە دەبێت ناتۆ و سەرجەم ئەو وڵاتە ئەندامانەی بەشدارییان لە بڕیاری هێرشەکاندا کردووە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە.
تاران هاوپەیمانی ناتۆی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد، پاش ئەوەی سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتییەکە هەریەکە لە وڵاتانی ئیتاڵیا و ڕۆمانیای وەک بەشداربووی هێرشەکانی سەر ئێران ناوبرد.


































































