وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە ناردنی مووچەی مانگی 6 هیچ کێشەیەکی نییە؛ هاوکات ئاشکرای کرد کە هەردوو حکومەت لە گفتوگۆدان بۆ کەمکردنەوەی پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەوە، هەرێمی کوردستان توانای ناردنی 120 ملیار دیناری بۆ بەغدا نییە؛ بەهۆی پێداگریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە، لێکنزیکبوونەوەی باش دروست بووە بۆ ئەوەی بەغدا نەرمی بنوێنێت.
ئەوەشی گوت، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی خەریکی ئامادەکردنی داتاکانی داهاتە بۆ دیوانی چاودێریی عێراق؛ پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەم مانگە بڕی 55 بۆ 60 ملیار دینار وەک پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی دیاری بکرێت.

































































