ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
مقهدهم بەیار محیەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی یەك هەفتە، حەوت ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە بە هۆكاری جیاواز لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕوویان داوە”.
گووتیشی:” پێنج رووداوی ئاگركەوتنەوە لە نێو ماڵەكان بەهۆی بوتڵی غاز و شۆرتی كارەبا و هەروەها یەكێكش بەهۆی تەقینی سۆپای دارانەوە بووە، دوو ڕووداوەكەی تریش یەكێكیان سووتانی محاویلەی كارەبا و ئەوەی تریشیان موەلیدەی كارەبا بووە”.
مقدم بەیار محیەدین، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ڕووداوی تەقینەوەی سۆپای دار لە مێرگەسۆر، چوار ئافرەت بریندار بوون، هەروەها لە ڕووداوەكانی تردا تەنیا زیانی ماددی هەبووە”.