شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
گڕكانی كاوا ئیجن لە جاوای ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا بە دیاردەی ناوازەی لاڤا شین و گەورەترین دەریاچەی ترش لە جیهاندا بەناوبانگە. سووتانی گازە گۆگردەكان لە شەودا بڵێسەی شین و سەرسوڕهێنەر دروست دەكات كە ساڵانە زۆرێك لە گەشتیارانی سەرگەردان بۆ ئەم ناوچەیە ڕادەكێشێت.
پێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەی كە لاڤا لەم گڕكانەدا شینە ,لە ڕووی تەكنیكییەوە لاڤاكە خۆی شین نییە. بەپێی گۆڤاری سمیسۆنی گازە دەوڵەمەندەكان بە گۆگرد لە ژێر فشاردا بە زۆر لە درزەكانەوە دەردەچن و دەسووتێن، لەگەڵ سووتانیدا شینێكی ئازۆر دەدرەوشێتەوە. دیاردەكە بە باشترین شێوە لە تاریكی شەودا دەبینرێت.
































































