زاری کرمانجی
لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولێکی دروومان بە بەشداری 40 ئافرەتی ناوچەکە کرایەوە .
مەیسومە شەعبان، سەرۆکی سەنتەری خانمانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەم خولە لە ژێر چاودێری نوسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی ڕێکخراوە و ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە پەرەپێدانی تواناکان و لێهاتوویی ئافرەتان، هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار و بەشداریی چالاک لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەکەدا.
سەرۆکی سەنتەری خانمانی سیدەکان، ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە خولانە کرد و وتی: ئامانجی ئێمە توانابەخشین و پشتگیری ئافرەتانە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی باشتر لە بازاڕی کاردا بەشداری بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ دابین بکرێت.»
مەیسومە گووتیشی:” بڕیارە خولی دروومان بە ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت و بەشداربووان فێربن لە بنەما و تەکنیکە سەرەتایی و پێشکەوتووەکانی ئەم پیشەیە”.































































