ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خاوەن دوکانێکی مریشک فرۆشی لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: نرخی مریشکی زیندوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، و هۆکارەكەشی ئاشكرا دەكات.
عەبدوڵڵا چۆمباروکی، خاوەن دوکانی مریشک فرۆشی لە قەزای ناوەندنی سۆران گوتیشی : “ ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤/٦/٢٠٢٦ نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بۆ خوار ٢ هەزار و ٤٥٠ دابەزیووە” .
خاوەن مریشک فرۆشەکە ئاشکراشی کرد: هۆکاری دابەزینی نرخی مریشکی زیندوو دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی مریشکی زیندوو هاوردەی بەغدا و شارەکانی خوارووی بەغدا ناکرێت بە تایبەت لە وەرزی هاویندا خەرجی کەمترە و بەرهەمی ناوخۆش زیادی کردووە”.
ئاشكراشی دەكات: ” لە ئێستادا کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە ٢ هەزار و ٤٥٠ دینار دەفرۆشرێت پێشبینیش دەکرێت زیاتر داببەزێت.
































































