سێشەممە 23ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کردنەوەی پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ پاساوێک نییە بۆ رێگریکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان،
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێک ئاماژەی دا، هەموو میدیاکارن جێگەی رێزن، رێزگرتنی هەمووان پێویستە، ئەوانیش دەبێت بە شێوەیەکی پیشەییانە کاری خۆیان بکەن
هەروەها باسی لەوەش کرد، خۆشحاڵم کە دەبینم ژمارەیەک یاریزانی کورد لە چەند هەڵبژاردیەک یاری دەکەن و لە مۆندیال بەشدارن، جێگای شانازییە کە کورد لاوی لەم شێوەیەی پێگەیاندووە، هەرچەندە جێگەی داخە کە بەناوی کوردستانەوە بەشداریان نەکردووە، هیوادارین رۆژێک لە رۆژان هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی لە مۆندیال بکات

































































