وه‌زیری شاره‌وانی و ئاشكرای دەكات، بە بڕیارەكەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوەكوو ئێستا 109 هەزار فەرمانبەری شارستانی وسەربازی بوونەتە خاوەنی زەوی. دەشڵێت:”دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون و جووڵەی ئابووری.”
ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی داهاتووی خانوبه‌ره ڕایگه‌یاند: “بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون و جووڵەی ئابووری.”
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ساسان عه‌ونی گوتی: “بە گشتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 500هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له ڕاژه‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ وه‌رگیراوه، تاوەكوو ئێستاش به گشتی نزیكه‌ی 109 هه‌زار پارچه زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شكراوه و كاره‌كانیش به‌رده‌وامه.”
ڕۆژی 2024\3\27، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و بەپێی بڕیارەكان هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەری دا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.


































































