ڕێبوار حەمەلاو شوانی
كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە ستراتیژی ( یەك هەرێم ، یەك پەرلەمان ، یەك حكومەت ، یەك هێزی پێشمەرگە)، هەنگاویی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 20ی10ی 2024 نا ، پێش هەموو پرسێكی تر ئامانجێكی گرنگ و ڕوون و ئاشكرایی هەبوو ، ئەویش كۆتایی هێنان بە تێڵێسم و بەربەستی چەندین ساڵە و سڕینەوەی ئاسەواری دوو ئیدارەیی و زوونگەرایی بە ئاراستەی سەروەری و یەكپارچەیی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتێكی كاراتر و بەهێز بۆ خزمەتكردنی هەموو خەڵكی كوردستان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی بۆ هەموو گوند و شارۆچكە و شارەكانی كوردستان هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ ئەوەی پارتی و سەركردایەتییەكەی لە مێژە هەوڵی بۆ دەدات ، ڕێزگرتنە لە دەنگ و دیموكراسی و ئیرادەی خەڵكی كوردستان بە ڕێگایەكی یاسایی و ڕێڕەوێكی دروست ، بەو پێیەی هەر حیزب و لایەنێك بە پێی دەنگ و ماف و كورسییەكانی خۆی هاوبەش بێت لە نێو پرۆسەی حوكمڕانی یانیش لە دەرەوە وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی تەندروست و نیشتمانی چاودێر كار و هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بكات پێ دەچێت ،كاریگەری خەونی بە 50 بە50 كە سەردەمانێك لە پێناو لە پارێزگاریكردن لە ئەزموونی تازە سەر پێكەوتوویی هەرێمی كوردستان ، لەبەرچاو دەگیرا و پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ساڵە باجی قورسی دایەوە و هەرچەندە هەڵەیەكی ستراتیژی گەورە بوو ، چونكە ئێستا یەكێتیی نەیتدەتوانی بە هەمان نەفەسی ڕابردوو ، ببێتە كێشە و قەیران لە نێو پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگ دروست بكات بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی كوردستان ئەوەی پارتی ئامانجێت و دەبێت چیتر چاوەڕوانی نەكات ، شكاندنی ئەم بەربەست و تێڵێسمە چەندین ساڵەیە ، بۆ ئەم مەبەستە بەدڵنیایییەوە جەماوەری كوردستان پشتیوانی پارتین و باش دەزانن كێ لە خەمی ئەم نیشتمان و قەوارەیە و خزمەتكاری ڕاستەقینەیە ، ئەوەش دەبێت دانانی بەردی بناغەیەكی پتەو بۆ كۆتایی هێنان بە زێهنیەتی 50 بە 50ی خۆسەپاندنی نا دیموكراسی و كاریگەریشی دەبێت لە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و پێگەی هەندێك لایەن نكۆڵی لەوە ناكرێت لە چەند كابینەی ڕابردوو و بەتایبەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، ئەوەی زۆرترین ئەرك و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانی بە ئەستۆ گرتووە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان بووە ، بە پێچەوانەوە ، یەكێتی هەمیش یارییەكی دوو سەری كردووە لەلایەن سوودی لە هاوبەشییەكە بینیوە بۆ بەرژەوەندی كەسی و حیزبییان لەلایەكی دیكەشەوە وەك لایەنێك ئۆپۆزیسیۆن لە دژی حكومەتی كوردستان لەمپەر و ئاستەنگی دروست كردووە ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی و كڵكەكانی بینراوە نەك هاوبەشی كردن نەبووە لە نێو حكومەتی كوردستاندا بەتایبەتی ئەم 6 ساڵەی دواییدا ، بەڵكوو هەوڵدان بووە لێدان و سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان نەك خزمەتكردن بە جەماوەری و پشتیوانیكردن لە حكومەتی كوردستان ، بۆیە ئەوەی خەون بە دوو ئیدارەیەوە دەبینێت و لێ سوودمەندە و چەندین ساڵە بۆی چۆتە سەر لە پێناو دەسەڵات و هەژموون لە دەڤەرێك و پاشاگەردانی لەناوچەیەكدا ، ئەوە تەنها یەكێتییەكەی باڤڵ تاڵەبانی بووە ، ئەم خۆپەرستیە بە درێژایی چەندین ساڵەی حكوومەتە یەك لەدوای یەكاكان بەتایبەتی لە كابینەی نۆیەمدا ڕەنگیداوە ، چونكە كابینەی نۆیەم بە ستراتیژی چاكسازی و سەروەری كوردستان و خزمەتكردنی جەماوەری و چەسپاندنی سەروەری یاسا كاری كردووە و ڕێگری لە كاری نایاسایی و مافیایی هەندێك هێزولایەن گڕتووە ئەوەی لە هەڵوەێستەكانی یەكێتیی دەبینرێت و بڕیارییشی داوە بە هێز هەندێك لایەنی وەك نەوەی نوێ ناچار بكات ، بێتە هاوپەیمانی بۆ ئەوەی ژمارەی كورسییەكانی زیاد بكات ، هەڵبەتە ئەو جۆرە فێڵبازییە ، خودی یەكێتییەكەی باڤڵ تاڵەبانی نییە ، بەڵكو دەستێكی دەرەكی و نەیارانیك كوردستانن بۆ ئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكوومەتی نوێی كوردستان دروست بكەن و بەو ڕێگەیەوە سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكەن ، ئەوەی یەكێیی دەیكات باوەر نەبوونە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و سووكایەتییە بە ئیرادەی خەڵك و خۆ دزینەوەیە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمانە بەسەر چوون ، نابێت چیتر ڕێگە بە خۆپەرستی و خۆسەپاندن هیچ لایەنێك بدرێت و دەبێت كۆتایی بەخەونی چەندین ساڵەی 50 بە 50 بهێنڕێت ئەوەی یەكێتیەكەی باڤڵ تاڵەبانی دەیكات ، خەونێكی نەزۆكە بە ئاراستە خزمەتكردنی نەیارانی كوردستان ، لە هەمان كاتیشدا ، بە ڕێگەی میدیا چەواشەكاریی و درۆ كانیانەوە نایانەوێت و ڕێگری دەكەن تا پەرلەمان كوردستان كارا بكرێتەوە ، حكوومەتی كوردستان پێكبهێنرێت ، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە هەموو هێزولایەنەكانی تر ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی قورسە ، هەموو جەماوەری كوردستان چاوەروانییان لێ هەیە بۆ ئەوەی كوردستان لەو قەیرانە دەستكردانە ڕزگار بكات ، بەتایبەت تێكشكاندنی بەربەستی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی كوردستان ، ناكرێت بەهۆی خۆپەرستی و حزبایەتی بەرتەسكی هەندێك كەس ولایەن چیتر كاركردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت و ناكرێت چیتر دەڤەری سلێمانی و ناوچەكەكانی تر بەهۆی سیاسەتی چەوت و خۆپەرستانەی یەكێتییەكەی باڤڵ تاڵەبانی بكرێتە قوربانی ، وەك چۆن كەركووك و نیوەی خاكی كوردستانیان كردە قوربانی بەرژوەندییە حزبی و كەسییەكانیان ورادەستی دوژمنانی كوردستانیان كرد بۆیە كات بە فیرۆدان لەگەڵ یەكێتیەكەی باڤڵ تاڵەبانی تەنها زیان بە بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان دەگەێنێت ، چونكە ئەوان ناوچەیەكی بەرفراوانی وەك دەڤەری سلێمانی وگەرمیان وراپەرینیان لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە و دەستیان بە سەر هەموو داهاتە ئابوورییەكانتان گڕتووە ، ئیتر دەبێ چاوەرانیی چییان لێبكڕێت ؟ كاتی ئەوەی هاتووە و جەماوەری كوردستانیش لە پشت خواستەكانی پارتییەوەیە ، كە هەمان ویستی ئەوانە بۆ بوونی سەروەری و یەكپارچەیی و حكوومەتێكی بەهێز و دەبێت ئەو كۆسپ و تێڵێسمە تێكبشكێنڕێت بۆ یەكێتییەكی باڤڵ تاڵەبانی تەنها پۆست و بەرژوەندی كەسی و حزبی ، نەخێر هەیە ، ئەوان دەیانەوێت بە هەمان نەفەستی جاران ئەگەر یەك كورسیان هەبێت ، خۆیان بە سەر ئیرادەی جەماوەرییدا بسەپێنن و چونكە بۆ یەكێتیی بەرژوەندییە كانی نەتەوە و نیشتیمان گرنگ نییە ، بۆیە ، كاتی ئەوە هاتووە ، ستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتووە لە ( یەك هەرێم ، یەك پەرلەمان ، یەك حكوومەت و یەك هێزی پێشمەرگە ) ، جێبەجێ بكرێت ، ئەوەش ئیرادە و ویستی جەماوەری كوردستانە و ناكرێت چیتر ڕێگە بە حەز و ویست و مەرجە ناڕەواكانی یەكێیتی بدرێت ، ئەگینا هیچ مانا و ڕێزێك بۆ دەنگ و ئیرادەی خەڵكی كوردستان نامێنێتەوە و دەبێ بەربەست و تێڵێسمە تێكبشكێنرێت


































































