مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات كە ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بانگهێشتكردنی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ پشكنین.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا دوێنێ دووشەممە 22ـى 6ـى 2026، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا ڕاگەیاند “دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دەخایەنێت تا دەگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی، لە ئێستادا بناغەیەكی زۆر باشمان بۆ ڕێككەوتنێكی كۆتایی داناوە، بەڵام كارێكی زۆر ماوەتەوە.”
ڤانس لە درێژەی قسەكانی بۆ ڕاگەیاندنكاران گووتی “ئێران ڕازی بووە بە بانگهێشتكردنی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەو وڵاتە،” دەشڵێت “پێ دەچێت لەم هەفتەیە پشكنەران ڕوو لە ئێران بكەن.”

































































