زاری کرمانجی
دوێنێ یەکشەممە، زاری کرمانجی وەک تاکە میدیا، هەواڵی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، فەرمانی دەستبەکاربوونی د. جوان محەمەد عەبدوڵڵا وەک بەرێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران، لەلایەن د. کامەران مەلا محەمەد شێروانی پێشکەش پێکرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران پالپشتی تەواوی خۆی بۆ بەرێوەبەری نوێ دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
لە لایەکی دیکەوە، د. کامەران مەلا محەمەد شێروانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی د. ڕێباز ئەحمەد کرد، بەرامبەر بەو خزمەتانەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا وەک بەرێوەبەری نەخۆشخانەکە پێشکەشی کردووە و بە دڵسۆزی و خەمخۆری ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە”.

































































