زاری کرمانجی
سەرۆکایەتی شارەوانی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی ڕاماڵینی سروشتیی خاک و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە بەشێک لە گۆڕە کۆنەکان دەرکەوتن و دۆخێکی نەگونجاویان دروست کرد، هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی حاجی ئۆمەران، دووپاتی لەوەکردۆتەوە، بە مەبەستی پاراستنی حورمەتی مردووان و گەڕاندنەوەی سیمایەکی ڕێک و گونجاو بۆ ناوچەکە، سەرجەم پاشماوە و ئێسکی مردووان بە شێوازێکی شەرعی، کۆمەڵایەتی و بە ڕێزلێنانەوە کۆکراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تایبەت و گونجاو.
سەرۆکایەتی شارەوانی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقییە بە سەرکەوتوویی و بەوپەڕی ئەمانەتدارییەوە ئەنجامدراوە، داوای لە خوای گەورە کردووە مردووانی هەمووان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات”.
































































