وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، مۆڵەتێکی فەرمی و کاتیی 60 ڕۆژەی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەرکرد؛ ئەمەش لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە نوێیەکانی دانوستاندنی نێوانیان لە سویسرا دێت.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران بەرامبەر ئەم هەنگاوە، پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بە بەردەوامیی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمز و ڕێگەدان بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ وڵاتەکەی.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، لووتکەی چوارقۆڵی لە سویسرا بەڕێوەچوو و تێیدا تاران و واشنتن لەسەر نەخشەڕێگایەک ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی 60 ڕۆژدا بگەنە چارەسەری هەمیشەیی.
































































