ڕائیب زراری- زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، هەستا بە ڕێكخستنەوەی ڕێگەی سەرەكی گوندەكانی “مەیدان، دایلا، كاولەباس، مارمارۆك و شاپان” هەموو ئەو گوندانەش دەكەونە سنووری ناحیەی پیران لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، ئەوەش بووە جێگەی خۆشحاڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندانە و سوپاسی كابینەی نۆیەم دەكەن كە بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان جێبەجێ دەكات.


































































