شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
ئەندرۆید ١٧ بە تایبەتمەندی نوێ خراوەتە بازاڕەوە و مۆبایلەكانی پیكسڵ یەكەم ئامێرن كە ئەم وەشانەی وەرگرتووە. گرنگترین تایبەتمەندی نوێ توانای كارپێكردنی ئەپەكانە لە پەنجەرەی جوڵاو (Bubbles) كە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات لە یەك كاتدا چەندین ئەپ لەسەر شاشەكە بە كراوەیی بهێڵنەوە. هەروەها شێوازێكی نوێی یاری بۆ مۆبایلی شاشە دووانە و بەڕێوەبردنی باشتری بیرگە و تایبەتمەندییە ئەمنییەكانی پێشكەوتووتر وەك قوفڵكردنی مۆبایلە ونبووەكان لە دوورەوە بۆ ئەم وەشانەی زیاد كراوە.
هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە تایبەتمەندییە سەرەكییەكانی ئەندرۆیدی ١٧، لەوانەش شاشەی جوڵاو، باشتركردنی توانای یارییەكان، و تایبەتمەندییە ئەمنییەكان، لەسەر مۆبایلە گونجاوەكان بەردەست دەبن. بەڵام ڕەنگە هەندێك تایبەتمەندی لەسەر بنەمای زیرەكی دەستكرد بە پێی مۆدێلی مۆبایل و سنوورداركردنی ناوچەیی بە ڕێژەیەكی سنووردار بەردەست بن.


































































