مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەیەك لە ناوچەیەكی پیشەسازی زیاتر لە 50 كەس برینداربوون و نزیكەی 20 دیكەش تا ئێستا بێسەروشوێنن .
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 6ی 2026 ڕاگەیاندراوێكی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “دوێنێ ئێوارە تەقینەوەیەك لە ناوچەی پیشەسازیی ڕەس لفان (گەورەترین ناوەندیی گازی سروشتیی شلكراوە لە جیهاندا) ڕوویدا و 54 كەس بریندار بوون و 18ی دیكەش بێسەروشوێنن.”
هۆكاری تەقینەوەكە هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بۆ كراوە ڕووداوێكی تەكنیكییەوە بووە


































































