فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن مامەڵەی پارەدان لە ڕێگەی (ئی-پسوولە)وە كراوە، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی گرنگە لە پارەدانی دیجیتاڵی، لەو کاتەوەی پرۆگرامەکە ڕاگەیەندراوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “لە ڕێگەی (ئی-پسوولە)وە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی پارەی پسوولەکانی کارەبای خۆیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پێنج بانک و چوار جزدانی دیجیتاڵی بدەن، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.”
(ئی–پسوولە) سەکۆی فەرمیی پارەدانی دیجیتاڵیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ئاسانکاری دەکات بۆ هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکوو بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان لە رێگەی چەندین کەناڵی دیجیتاڵیی جیاوازەوە پسوولەکانیان ببینن و پارەکانیان بدەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی دووی ساڵی 2026 پرۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
ئەم خزمەتگوزارییەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە پاڵپشتی دەكرێ.

































































