دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    قەبارەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بۆ 12% بەرز بووەتەوە

    لە كابینەی نۆیەم بە گوژمەی 100 ملیار دینار پڕۆژە لە قەزای خەلیفان جێبەجێ‌ كراون

    نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

    نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

    كابینەی نۆیەم، بە پڕۆژەی رووناكی ئێستا و ئایندەی هەرێمی كوردستانی رووناك كردەوە

  • عێراقی
    مقاوەمەی ئیسلامی داوا لە حكومەتی عێراق دەكات ملكەچی بڕیارەكانیان بێت

    مقا*وەمەی ئیسلامی لە عێراق: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری چه‌کەکانمان نابین

    عەلی زەیدی: کۆتایی بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەهێنین

    ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید: زەیدی هۆشداری توند بە میلیشیاکان دەدات

  • جیهانى
    محەمەد باقر قالیباف : سەردەمی رێككەوتنی تاكلایەنە كۆتایی هات

    ئیسرائیل ئامادەكاری هێرشێكی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەكات

    سێنتكۆم : 140 پێگەی ئێرانمان بۆردومان كرد

    سی ئێن ئێن: ئێران بنکە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی نۆژەنکردووەتەوە

  • وتار
    ڕۆڵی سەردار ئەسعەد لە گۆڕینی هاوسەنگییەكان و هاندانی شوناسی نەتەوەیی كورد لە بەرامبەر تاران

    مەسرور بارزانی و كابینەی نۆیەم؛ چیرۆكی سەركەوتن بەسەر مەحاڵدا

    كابینه‌ی نۆیه‌م ، شۆڕشێك بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی كوردستانێكی به‌هێزتر و تێكشكانی تێڵێسمی نه‌یاران

    کەروێشکی ڕۆژنامەنووس

    کەروێشکی ڕۆژنامەنووس

    هەڵوەستەیەک لەسەر وتەکانی وەزیری پەروەردە لەسەر نەمانی تاقیكردنەوی پۆلی شەشی وێژەیی و زانستی

    گەڕانەوەی مۆدێلی میدیای کاغەزیی و تێبینییەک!

  • ڕاپۆرت
    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

  • دیمانە
    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

  • ئابوورى
    ئێران: گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە نەک سێنتکۆم

    ئەمریکا بۆ ئێران: ئەگەر ئەمڕۆ گەرووی هورمز نەکەنەوە، ڕۆژێکی خۆشتان نابێت

    حکوومەتی هەرێم: گەشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بۆ 12% بەرزبووەتەوە

    وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی پارە “دزراوەکان” مەرجی هەیە

    کەمال محەمەد: مانگی داهاتوو کێشەی پچڕانی کارەبا چارەسەر دەبێت

  • وەرزشی
    ریال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس نوێ دەکاتەوە

    روونکردنەوەی فەرمی لەلایەن فیفاوە سەبارەت بە یاریی ئەرجەنتین و میسر

    وێران بووم خەریک بوو یاریگا جێبهێڵم لە خەفەتان

    چیرۆکی نەیمار کۆتایی هات

    چیرۆکی نەیمار کۆتایی هات

  • تەندروستى
    سوودەكانی ڕەشكە بۆ جەستەی مرۆڤ

    سوودەكانی ڕەشكە بۆ جەستەی مرۆڤ

    هۆكارەكانی كەمی ڤیتامین

    هۆكارەكانی كەمی ڤیتامین

    بۆچی پشکنینی تەندروستی ساڵانە گرنگە

    بۆچی پشکنینی تەندروستی ساڵانە گرنگە

    خۆشۆردن بە ئاوی سارد بە سوودە

    خۆشۆردن بە ئاوی سارد بە سوودە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

    چۆن ژیانێکی باشتر و سەرکەوتووتر بنیات بنێین؟

    فێربوونی کۆمەڵایەتی و هەستی (SEL) و ڕۆڵی لە پەروەردەی هاوچەرخ

  • هەمەڕەنگ
    نرخی دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهات

    نرخی دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهات

    بەهای زێڕ ناجێگیرە

    بەهای زێڕ ناجێگیرە

    بامیه دەرمانی زۆر نەخۆشییە

    بامیه دەرمانی زۆر نەخۆشییە

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە

  • هەفتەنامە
    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    جوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپ سواری لە بناری چیای كارۆخ بەڕێوەچوو

    چارەسەریەکانی ڕیخۆڵە ڕەنگە پێستت باشتر بکات

No Result
View All Result

Home کوردستانى

ده‌قی وتاری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی ده‌رچووانى خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان

3 حەفتە له‌مه‌وپێش
ده‌قی وتاری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی ده‌رچووانى خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان
1
VIEWS
Share on Twitter

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداريی لە ڕێوڕەسمی ده‌رچوونى خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالاندا لە سلێمانی كرد.

لە ڕێوڕەسمەكەدا نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:

دەرچووانی ئازیز،

ئامادەبووانی خۆشەویست،

ڕۆژتان باش،

هەمووتان زۆر بەخێر بێن، بۆ ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی سێى قەڵاچوالان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست. ئەم دیمەنە پڕ لە دیسپلین و ڕێکخراو و شکۆدارە، جێگەی شانازیی ئێمە و خێزانەکانتان و تەواوی گەلی کوردستانە.

زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزین کە ئەمڕۆ پێکەوە شایەدی دەرچوونی (210) ئەفسەری گەنج و هۆشیار و لێهاتووی کوردستانین. ئەم ئەفسەرانە دوای (9) مانگ لە ماندووبوون و شەونخونی، خولی مەشقی سەربازی، ئەکادیمی و پراکتیکیی خۆیان سه‌ركه‌وتووانه‌ بەکۆتا هێناوە. ئەوان ئیتر وەک هێزێکی نوێ و زانستی دێنە ناو په‌يكه‌رى وەزارەتی پێشمەرگە، تا پەرە بە سیستەمی بەرگریی نیشتمانیی وڵاتەکەمان بدەن.

جێگەی دەستخۆشی و مایەی گەشبینییە کە دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، ئێوه‌، ئێوەی خۆشەویست خۆبەخشانە، بە ویست و بڕياری خۆتان هاتوونەتە ناو ڕیزەکانی خوێندنی سەربازی. ئەمە بەرزترین ئاستی دڵسۆزی، ئاگايى و نیشتمانپەروەریی ئێوە پیشان دەدات بۆ گەلی خۆتان.

ئێمە و دايكوباوكتان، دڵسۆزەکانتان، كه‌سوكارتان و هاوكارەكانتان، بەم بڕیارەى ئێوە سەربەرز و دڵخۆشین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین. لە ناخی دڵەوە به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە ئێوە و لە خێزانە ئازیزیەکانتان دەکەم بۆ ئەم سەركەوتنەی كە بەدەستتان هێناوە. خوای گەورە پشتیوانتان بێت لە ژیان و كارەكانتان سەركەوتوو و سەرفراز و سەربڵند بن.

هەر لێرەدا مام جەلال بە ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە كە لە ساڵی 1992 ئەم كۆلێژە بە فەرمانی جەنابیان دامەزرا بۆ ئەوەی خزمەت بە وڵات و خزمەت بە كوردستان و خزمەت بە تەواوی عێراق بكرێت.

دەرچووانی هێژا،

ناو و پێناسه‌ی پێشمەرگە، زۆر پیرۆزن‌. پێشمەرگایەتی بەشێکی زێڕین و سەرەکیی ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوایەتیمانە‌. ئەرکی هه‌موومانه‌ کە پارێزگاری لە ناوبانگ و لە شکۆ و لە مێژووی پڕ لە شانازی، لە خه‌بات و قوربانییەکانی پێشمەرگە بکەین. ئەمه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئێوه‌ى ئازيز و خۆشەویست ده‌بێ له‌ چوارچێوەی هێزێکی یەکگرتوو، پیشەیی و نیشتمانیدا، خزمه‌ت بكه‌ن.

لەم سه‌رده‌مه‌ نوێیەدا، ئەرکی ئێوە تەنیا لە مەیدانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکدا کورت ناكرێتەوە، به‌ڵكوو پێویستە ئێوە بە گۆڕانکارییەکانی سەردەم، نوێگەری و ڕۆحی داهێنان ڕابێن.

خۆپێگەیاندنی بەردەوام لەڕووی زانستی و پیشەیییەوە، دەبێ ببێتە ستراتیژی کاركردنتان لە کاروانی داهاتووی ژیانتان، گرنگیی پێویست بە فێربوونی تەکنەلۆژیای سەربازیی هاوچەرخ بدەن بۆ ئەوەی هاوتەریبی پێشکه‌وتنەکانی جیهان بن.

ده‌بێ هه‌ستى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيتان به‌هێز بێت و خوێندنه‌وه‌تان بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى ده‌وروبه‌ر هه‌بێت، له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت. له‌ مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و گوتارى ڕقوكينه‌وه‌، تا ده‌گاته‌ مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان. پێويسته‌ ئاگايى و هۆشياريتان له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌هێز بكه‌ن.‌

بێگومان، لەپاڵ ئەم ئەرکە پیرۆزەدا، گرنگیدان بە بژێویی ژیانى پێشمەرگە قارەمانەکان و باشترکردنی گوزەرانیان، هەمیشە لە پێشينه‌ى کارەکانی ئێمەدا دەمێنێتەوە، چونکە ئێوە شایەنی ژیانێکی سەربەرزن.

ده‌رچووانى ئازيز،

ئێوه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ قۆناغێكى گرنگتان تێپه‌ڕاند، به‌ڵام بەرپرسیاریەتیتان لەمڕۆوە فراوانتر و قورستر دەبێت. ئێوە دەبێ لە ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا ببنە پارێزەری سەرەکیی چەمکەکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

ئه‌و كولتووره‌ى شانازيى پێوه‌ ده‌كه‌ين و هه‌رێمى كوردستانى کردووەتە لانکەی ئارامی بۆ هەموو ئایين و نەتەوە جیاوازەکان و بووەتە مایەی ڕێز و پێزانینی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئێوە دەبێ پارێزەری چەمک و بەها مەدەنییەکان، دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان بن. هیچ کات مەبنە بەشێک و لایەنێکی کێشە و ململانێ سیاسییەکان، بەڵکوو هەمیشە ده‌بێ وەک هێزێکی نیشتمانیی كوردستانی بمێننەوە و بەرگری لە شكۆى مرۆڤ بکەن بێ جیاوازی لەم وڵاتەدا.

ئامادەبووانی به‌ڕێز،

پەیامی هەمیشەییی ئێمە بۆ ناوخۆی کوردستان، يه‌كهه‌ڵوێستى، تەبایی، پێكه‌وه‌يى و کۆدەنگییە لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستاندا. هێز و مانەوەی هەرێمی کوردستان کاتێک مسۆگەر دەبێت کە ئێمە لە ناوخۆماندا ته‌با بین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بخەینە سەرووی هەموو ململانێ و جیاوازییەکی ديكه‌وه‌.

فرەڕەنگیمان دەوڵەمەندیمانه‌، هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ هه‌ر نه‌ته‌وەیەك‌ و ئايينێك بن، پێکەوە شوناسی جوانی ئەم نیشتمانە پێک دەهێنن. ئه‌مه‌ جوانييه‌كى زۆر و هێزێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كوردستان.

هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا‌، جارێکی تر سوپاس و پێزانینى هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش به‌ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا دەکەم کە لە شەڕی دژی داعشدا زۆر دڵسۆزانە پشتیوانیی سه‌ربازیی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد و هاوکارمان بوون لە تێکشکاندنی تیرۆردا.

سوپاس و پێزانينمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ بەردەوامی و دڵسۆزیی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانان کە لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی هێزەکانى پێشمه‌رگه‌دا، هاوکار و یارمەتیدەرێکی گرنگ و جدديى ئێمەن.

ڕاستە هەنگاوی باش نراوە، بەڵام خواستى ئێمه‌ له‌وه‌ زياتره‌ و پێویستە هەنگاوه‌كان زۆر خێراتر بکرێن. ده‌بێ سستیيه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. ئاڵنگارييه‌كان و ململانێكانى ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت ڕۆژێك زووتر ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكه‌ين كە خزمەت بە هەموو كوردستان و عێراق دەكات.

بۆيه‌ هه‌موو لايه‌ك دڵنیا دەکەينەوە، کە ئێمە بە ئیرادەیەکی جددى و بەهێزەوە بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و سەرخستنی ئەم پرۆسە چارەنووسسازە، چونكه‌ یەکگرتوویيی پێشمەرگە، گه‌ره‌نتى و بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كيى پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قەوارەی فيدراڵيى هەرێمى كوردستانە.

ده‌رچووانى خۆشه‌ويست،

ئەمڕۆ، بە شانازییەوه‌ لەژێر سایە و شکۆی ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراقدا دەردەچن. ئەمە گوزارشتێکی ڕاستەقینەیە لەو واقیعەی کە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، وه‌ك قه‌واره‌يه‌كى ڕه‌واى ده‌ستووريى دانپێدانراو، بەشێکی به‌هێزى دەستووری، یاسایی و بنەڕەتییە لە چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقی فیدراڵیدا.

بۆيه‌ پێویستە حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا، هەموو ئەرک و پابەندییە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بە پێشمەرگە جێبەجێ بکات، بەتایبەتی دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و تەواوی پێداویستییە سەربازییەکان، چونکە پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی، ئاسايش و سەقامگیریی هەموو عێراقە، لە دەستووریشدا ئەم بەشە بە تەواوەتی باس كراوە.

پاشەڕۆژی هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عێراق پێکەوە گرێدراوە؛ سەرکەوتنمان یەکە، ئاڵنگاری و چارەنووسیشمان لە عێراقدا هاوبەشن. ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە گەشبینییەوە چاوەڕێی کارکردنی هاوبەشین لەگەڵ حکوومەتی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، تا لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتنی دوولایەنە و هاوبەشیی نیشتمانیی ڕاستەقینە، ئاوەدانی و پێشكه‌وتن بۆ هەموو عێراق بێ جیاوازی مسۆگەر بکەین.

ئەم ئاراستە نيشتمانى و ئاشتیيانەی ئێمە، هاوتەریبە لەگەڵ ئەو دۆخە گەشبینە نوێیەی کە لە ناوچەکەمان و جیهاندا دروست بووە. ئێمە بە خۆشحاڵییه‌وه‌ لە هەرێمی كوردستان پێشوازیمان لە کۆتاییهاتنی گرژی و شەڕی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران كرد کە لە ڕێگەی ڕێککەوتن، دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە هیوادارین کۆتایی پێی بێت.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى کوردستان وەک هەمیشە به‌ فاکتەری ئارامی و پردی متمانە لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. كارمان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك نه‌بنه‌ بەشێک لە کێشە و لە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەكەدا.

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين هه‌ميشه‌ به‌شێك بين له‌ چاره‌سه‌ر و له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى. بۆ دۆزينەوە‌ى ڕێگه‌كانى به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردن لەم وڵاتەدا و لەم ناوچەیەدا كە ئێمە تێیدا دەژیین.

لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی زۆرمان پێشکەش به‌ بەڕێزان ڕاگر و مامۆستایانی ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارانی کۆلێژی سەربازیی سێى قەڵاچوالان دەکەين کە ئەرکێکی گه‌وره‌ و پیرۆزیان کێشا بۆ پێگەیاندنی ئەم گه‌نجانه‌ى كوردستان و سه‌رخستنى ئه‌م خولە سه‌ربازييه‌. به‌ گه‌رمى ده‌ستخۆشيتان لێ ده‌كه‌م.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ گيانى پاکی شه‌هيدانى کوردستان داده‌نوێنين کە ئەمڕۆ لە سایەی خوێنی ئەم شەهیدانە ئێمە كوردستانێكی ئازاد دەبینین و دەتوانین ئەم ڕێوڕه‌سمانه‌ بگێڕین. ئەو شەهیدانە بەبیر دەهێنینەوە كە ژيانى خۆيان بەخت کرد تا ئەمڕۆ ئێمە لێرە بە ئارامی کۆببینەوە. سڵاو و ڕێز بۆ شه‌هيدانى زيندوو، بریندارە قارەمانەکانمان لە كوردستان لە هەر شوێنێك بن، سڵاو و ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەنێرین، هیوای چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازم.

پیرۆزە لە ئێوە، پیرۆزە لە خێزانە خۆشەویستەکانتان، له‌ ژيان و لە ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى تازه‌تاندا، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، تەمەندرێژ بن، سه‌رفراز بن، سەركەوتوو بن، خوای گەورە لە ژیاندا پشتیوانتان بێت.

زۆر سوپاس.

Previous Post

پشتیوان سادق: مزگەوتی گەورەی بارزانی دەبێتە ناوەندێکی گەورەی زانستیی فیکری

Next Post

یەک ملیۆن مامەڵەی پارەدان لە ڕێگەی (ئی-پسوولە)وە كراوە

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

نیسان 6, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
ڕۆڵی سەردار ئەسعەد لە گۆڕینی هاوسەنگییەكان و هاندانی شوناسی نەتەوەیی كورد لە بەرامبەر تاران

ڕۆڵی سەردار ئەسعەد لە گۆڕینی هاوسەنگییەكان و هاندانی شوناسی نەتەوەیی كورد لە بەرامبەر تاران

تەممووز 12, 2026
محەمەد باقر قالیباف : سەردەمی رێككەوتنی تاكلایەنە كۆتایی هات

محەمەد باقر قالیباف : سەردەمی رێككەوتنی تاكلایەنە كۆتایی هات

تەممووز 12, 2026
قەبارەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بۆ 12% بەرز بووەتەوە

قەبارەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بۆ 12% بەرز بووەتەوە

تەممووز 12, 2026
لە كابینەی نۆیەم بە گوژمەی 100 ملیار دینار پڕۆژە لە قەزای خەلیفان جێبەجێ‌ كراون

لە كابینەی نۆیەم بە گوژمەی 100 ملیار دینار پڕۆژە لە قەزای خەلیفان جێبەجێ‌ كراون

تەممووز 12, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ