ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، بەشی ئەندازەی هاتوچۆ دەست دەکات بە دروستکردنی (ڕەگلەی بۆیاغ) بۆ ڕێگای گەڵی عەلی بەگ (ئاڕاستەی چوون بۆ هەولێر). بۆ ئەو مەبەستەش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئەو ڕێگایە بەکارمەهێنن و بە ڕێگای بێخاڵ هاتوچۆ بکەن.
بە مەبەستی پاراستنی گیانی شۆفێران و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، ڕایدەگەیەنێت، ” سبەی لە دەمژمێر ٩ـی بەیانی تا ٥ـی ئێوارە ڕێگاکانی گەلی عەلی بەگ بۆیاغ دەکرێت، بە دیاریکراوی لەو پێچانەی مەترسیدارن”.
ڕاشیدەگەینێت، “ئاڕاستەی هاتن بۆ سۆران، ڕێگای گەلی عەلی بەگ دادەخرێت، بۆیە پێوسیتە شۆفێران ڕێگای بێخاڵ بەکاربهێنن”
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داوا دەکات، “تکایە هاووڵاتییان و شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکان بن و ئارام بگرن تاوەکو کارەکان کۆتایی دێت”.

































































