ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
باشترین ئەو میوانەی کە بە توێکڵەوەن وەک سێو و هەرمێ و خۆخ و قەیسی و چەندان میوەی تر کە دەتوانێت ڕێژەی ڕیشاڵەکانت بە ڕێژەی نزیکەی 50% زیاد بکات
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : health.com زۆرجار توێکڵەکانی میوە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان (وەک ڤیتامین C و K) و دژە ئۆکسانی تێدایە لە چاو خودی میوەکە. یارمەتی هەرسکردن دەدات، تێربوون بەرەوپێش دەبات و یارمەتی پاراستنی خانەکانت دەدات لە فشاری ئۆکسجین. توێکڵی میوە سوودی تەندروستی چڕ دەبەخشن.
سوودە سەرەکییەکانی خواردنی توێکڵی میوە
وەرگرتنی ڕیشاڵی زیاتر: توێکڵەکان دەوڵەمەندن بە هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە. ئەمەش هەرسکردن خاو دەکاتەوە، یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات، هەروەها هەست بە تێربوونت دەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر، ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کێشدا. لە هەندێک حاڵەتدا ئاستی دژە ئۆکسێنەر دەتوانێت تا ٣٢٨ هێندە زیاتر بێت لە توێکڵەکەدا لە چاو خودی میوەکە.
زیادبوونی ڤیتامین و چڕی کانزاکان: زۆرێک لە توێکڵەکان پڕن لە ڤیتامینە پێویستەکان بۆ نموونە سێو بە توێکڵەوە بڕێکی بەرچاو لە ڤیتامین K و ڤیتامین A و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت بە بەراورد بەو سێوەی کە توێکڵەکەی لێکراوەتەوە.


































































