ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرواری ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئەسعەد غەفور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو پەروەردەکانی ڕواندز و چۆمان دابەش دەکرێت”.
ناوبراو دەشڵێت، “سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران دابەش دەکرێت و ڕۆژی سێشەممەش مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی مێرگەسۆر دابەش دەکرێت”.
ئەسعەد غەفور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران زانیاری زیاتری بۆ زاری کرمانجی خستەڕوو و گووتی، “مامۆستایانی گرێبەستی سنووری پەروەردەی ڕواندز، ئەمرۆ دەمژمێر ١ مووچەکانیان دابەش دەکرێت. لە سنووری پەروەردەی چۆمانیش، دەمژمێر ٢ مووچە دابەش دەکرێت”.
































































