زاری کرمانجی-ڕواندز :
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکراوە بە پرۆژەی قیڕ کردن و کۆنکرێت و دروستکردنی ئاوەڕۆ لە سەنتەری قەزای ڕواندز.
نەجات مەجید سەرۆکی شارەوانی ڕواندز، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە درێژەی کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانمان، دەستمانکردووە بە پرۆژەی کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵان و شەقامێکی گەڕەکەکانی شەهیدان و نەورۆز، هەروەها قیڕکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی گەردە گەرد و خەبات، لەگەڵ قیڕکردن و کۆنکرێتکردنی ئەم چەند گەڕەکە ئاوەڕۆ و شۆستەکانیشیان بۆ چاککراوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ههروهها کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی یاریگەی ڕواندز بەردەوامی هەیە، لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیکە لە سێکتەرە جیاوازەکان، گوژمەی ئەم پرۆژانەش لە سەر بودجەی ئیدارەی سۆرانە.