زاری كرمانجی :
حكومەتی تاڵیبان لە بڕیارێكدا هەشت مەرجی نوێی بۆ پۆشین و لەبەركردنی حیجاب دەركردووە كە دەبێت ئەستوور بێت، بۆنی خۆشی لێ نەیەت.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە كە وەزارەتی ئیرشاد، حەج و ئەوقافی تاڵیبان فەرمانێكی بۆ وتاری رۆژی هەینی گوتاربێژانی مزگەوت و ناوەندەكانی ناردووە، كە تیایدا هاتووە، حیجابی شەرعی لەسەر هەر ژنێك كە گەیشتبێتە تەمەنی باڵغبوون، فەرزە.
هەروەها بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەش بڕیاری داوە كە قوتابییانی كچ لە قۆناغەكانی چوارەم تا شەشەم و مامۆستایانی ژن، لە رۆژی شەممەوە دەبێت بە نیقاب و دەستكێشەوە بچنە قوتابخانە.
ئەو هەشت خاڵەدا لە بارەی حجابەوە هاتووە :
1ـ جلوبەرگێك كە تەواوی جەستەی ژن داپۆشێت.
2ـ رازاوە و رەنگاوڕەنگ نەبێت.
3ـ ئەستوور و ناڕوون بێت.
4ـ تەسك و چەسپاو نەبێت.
5ـ بۆنی خۆشی لێ نەیەت.
6ـ شێوەی جلی ناموسوڵمان نەبێت.
7ـ لە جلی پیاوان نەچێت.
8ـ بۆ خۆدەرخستن و خۆنوواندن نەبێت.

































































