دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی نوێی سەرۆکایەتی لادا، کە دیاری وڵاتی قەتەرە و بە “کۆشکی سپی فڕیو” وەسفی کرد.
تره‌مپ لە گوتارێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا لە بنکەی هێزی ئاسمانی سانت ئەندرۆس لە ویلایەتی میریلاند گوتی: ئەمە لوکسترین فڕۆکەیە لە جیهاندا و ستایشی میری قەتەری کرد کە زۆر بەخشندەیی نواندووه لە دابینکردنی فڕۆکەکەدا.
تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: کە ڕەتکردنەوەی ئەو دیارییە گەمژەیی دەبێت، هەروەها گوتی کە لە کۆتاییدا فڕۆکەکە دەبەخشرێتە کتێبخانەی سەرۆکایەتییەکەی.
ترەمپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی ئەو لێهاتووییەی کرد کە له فڕۆکەکەدا به‌كارهاتووه و گوتی، ئه‌م كاره‌ی قه‌ته‌ر له‌بیرنه‌كراوه و پێزانینی زۆرمان هه‌یه بۆ دیاریه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکرد، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، بەڕاستی باوەڕ پێنه‌كراوه ، کوالیتی دارەکان، کوالێتی کەرەستەکان و مێزو كورسی و ڕادار و کوالێتی بزوێنەرەکان. سوپاسی پێ پایانم هه‌یه بۆ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بۆ دیارییه به‌نرخه‌كه‌ی.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ستایشی قەبارەی فڕۆکەکە و بزوێنەرەکانی كرد و گوتی: “لە هەموو فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی دوورتر و خێراتر دەفڕێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیار وایه ئەو فڕۆکە نوێیە لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا لە 4ی تەمموزدا بەشداری لە نمایشێکی ئاسمانی‌دا بکات.

































































