وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە و دانوستانانەی بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی، 19ی حوزەیرانی 2026 لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە هاوینەهەواری “بۆرگنستۆک” بەڕێوە بچن، ئەنجام نادرێن و دواخراون.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە کۆشكی سپی ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا (کە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری واشنتن دەکات) گەشتەکەی بۆ سویسرا بەهۆی “کێشەی لۆجستی” و تەواونەبوونی ئامادەکارییە هونەرییەکان دواخستووە.
































































