زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە: ” بە مەبەستی ڕێکخستنەوەو ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی ئوتومبیل لە ناوەندی شار، ئەم شەقاملنەی خوارەوە:
- شەقامی کۆڵانی هۆتێل سکای
- شەقامەکانی پشت بازاڕەوە تاوەکو کۆڵانی میدیا مول (ناسراوە بە کولانی بیرەژنان).
- شەقامی لاوەکی (دۆلارفرۆشان)
- کۆڵانی پشت چێشتخانە و بەرگدوورەکان تا مزگەوتی چەمی ڕێزان.
وەستان لەلای هێمای ” وەستانی ئوتومبیل رێپێدراو نییە” قەدەغەیە و پێبژاردن بۆ سەرپێچی کاران هەژمار دەکرێت، هەروەها لە سایدی بەرامبەر، تەنها وەستانی کاتی ڕێپێدراوە.
داواکاریشن لە شۆفێران پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن بۆ ئەوەی دوچاری سزای یاسایی و پێبژاردن نەبن و هاوکارمان بن لە پاراستنی ڕێڕەوی هاتووچۆ.

































































