زاری کرمانجی :
بە پێی پێشبینی پسپۆڕێکی بواری کەشناسی لە دە ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا بەفر و باران بارین سەنتەری شارەکانی کوردستان بگرێتەوە.
ئاراس جەبار، پسپۆڕی بواری کەشناسی ڕایگەیاند” مۆدێلی GFS پێشبینی دەکرێت هاتنی یەکەم نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین لە کۆتایییەکانی ئەم مانگەدا ناوچەکەمان بگرێتەوە”.
لە لایەکی تریشەوە شارەزایانی بواری کەشناسی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو کە لە کۆتایییەکانی ئەم مانگەدا یەکەم شەپۆلی بەفربارین لە سەنتەری بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
هەروەها پێشبینی ئەوەش دەکەن لە ٢١ی ئەم مانگە کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و بەفر لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەست پێ دەکات و لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ی کانوونی یەکەم، بارانبارین زۆربەی شار و شارۆچکەکان دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.